له رۆژێ سێشه‌ممه زۆری له میدیاکانی کوردی و جیهان راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاتی رۆژئاوای کوردستانیان له لایه‌ن پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک، بڵاو کرده‌وه.
نووسه‌ر بابان سه‌قزی له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" تا ئه‌و راده‌ی من ئاگادارم چه‌ندین مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئاماده‌کاری بۆ شتێکی وا ئه‌کرێت و له‌به‌ر ئه‌وه بوو په‌ێوه‌ندی کرا به زۆر لایه‌ن و هێزو پێکهاته‌ی هه‌رێمه‌که، چ وه‌کو لایه‌نی ئیثنیکی وه یا خود ئاینی و له‌م چوارچێوه‌دا له قامیشلو ئه‌وپرۆژه‌یه راگه‌ێندرا.کاک بابان ده‌ڵێت پرۆژه‌که باس له سێ ئیاله‌ت یان سێ کانتۆن ده‌کات که بریتین له ئه‌فرین، کۆبانی وجه‌زیره و نزیکه‌ی 82 ئه‌ندام دیاریکراوون و هه‌موو پێکهاته‌کان بانگهێشت کراوون بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی هه‌مه ره‌نگ و هه‌مه ده‌نگ حکومه‌تێک به تاێبه‌ت سیکولار له رۆژئاوای کوردستان درووست بکه‌ن. کاک بابان ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت ئه‌م حکومه‌ته کاتیه بتوانێ له پراکتیکدا پرۆژه‌که‌ی پیاده بکات ده‌توانی ببێته نموونه نه‌ک هه‌ر بۆ رۆژئاوای کوردستان به‌ڵکۆ بۆ هه‌موو سوریا.