رێکخراوه‌ی کوردوساێد واچ – کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چه‌ند رێکخراوه‌یه‌کی تری مافه‌کانی مرۆڤ و سڤیل به‌یاننامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی پارت و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردوون سه‌باره‌ت به بێده‌نگیان به‌رامبه‌ربه له سێداره‌دانه‌کان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ر وه‌ها نه‌بوونی هه‌ڵوێست و هاوده‌نگیه‌کی یه‌کگرتوو له لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌وه.
ئارێز داراپور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاک/رێکخراوه‌ی کوردوساێد واچ – کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ئێمه به پێ نیاز و بار‌و هه‌ل و مه‌رجی ئێستا ئه‌و بانگهوازهمانه کردووه ، وه هه‌میشه وه‌کو رێکخراوێکی مافی مرۆڤ له‌و باوهرهداێن گه‌لی کورد، گه‌لێکی ئاشتی خواز بوه، هه‌میشه به هێمنایه‌تی و ئاشتی خوازی چالاکی کردووه و داخوازیهکهشمان ره‌وایه و هیوامان ئه‌وه‌یه پارته رامیاره‌کانی کورد بێ ده‌نگ نه‌بن.کاک ئارێز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌و باوه‌ره‌دام ئه‌گه‌ر پارته‌کانی سیاسی ده‌ست به جێ به‌یانێکیان بڵاو بکردبایه‌وه و شه‌رمه‌زاریان بکردبایه و به‌یاننامه‌که‌یان هاوبه‌ش بوایه، له‌و باوه‌ره‌دام چۆن کۆمای ئیسلامی له یه‌کگتوویی کورد ده‌ترسێت له‌وه بوو چووکیان پێ دا بدات وئه‌و سێداره‌دانانه درێژه‌ێ نه‌بێت. کاک ئارێز ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ئێستا به دڵنییایه‌وه دڵخۆشه به‌وه‌ی یه‌کگرتوویی نییه له ناو گه‌لی کوردا".