ساڵانێکی دوور و درێژه و له‌وانه‌یه هه‌ر له ده‌می جه‌نگی چاڵدێرانه‌وه کورد به ده‌م ده‌ردێکه‌وه دهنالێت، ئه‌وه‌ش کوشتنی رۆڵه‌کانی به ده‌ستی خۆێ، یان له سه‌ر ئه‌نجامی به‌کرێ گیراوی بۆ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن وه یاخود له شه‌ڕی ناوخۆدا که به شه‌ڕی براکوژی ناسراوه. مهنگۆرهکان وه‌کو باس ده‌کرێت له درێژایی ساڵاندا به‌شێکیان شان به شانی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت چه‌ک دژ به کورد هه‌ڵگرتوون و به‌شێکی تریان شان به شانی شۆرش دژ به ڕژێمه‌کانی ناوه‌ند.
رۆژنامه‌وان ئیبراهیم جههانگێری سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕ و په‌لامارانه‌ی به‌شێک له مه‌نگوڕه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵکی مه‌هاباد و بریندارکردنی چه‌ندین که‌سان ده‌ڵێت"له سه‌ره‌تا که باسی مهنگۆرهکان ده‌که‌ێن، باسی چه‌کداری مه‌نگۆر وه یا باسی عه‌شیره‌تی مه‌نگۆر ده‌که‌ێن، ده‌بێت له پێش هه‌موو شت ئه‌وه بزانین عه‌شیره‌تی مه‌نگۆر خۆێ له خۆێدا یه‌کێک له فیداکارترین و یه‌کێک له تێکۆشه‌رترین عه‌شیره‌ته‌کان بوه له مێژووی ڕاپهرهینهکانی کورستان دا. کاک ئیبراهیم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من ئه‌توانم نموونه‌ێ به‌رچاو بێنمه‌وه که هه‌مزه ئاغای مهنگۆریان لێ هه‌ڵکه‌وتوه که له مه‌راغه به ده‌یان له ژنراڵه‌کانی ئێرانی پییان نه‌کراوه زه‌فه‌ری پێبه‌رن و قاره‌مانێک بوو له دژی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ئه‌و کاته‌ێ ئێران‌دا. کاک برایم ده‌شڵێت که ئێمه باسی مه‌نگۆر ده‌که‌ێن، ئێمه باسی ئه‌و چه‌کداره مهنگۆرانه ده‌که‌ێن که ئاغاوه‌تن، نه‌ک هه‌موو ئاغاوه‌تی مهنگۆریش، به‌ڵکۆ ئه‌و چه‌ند تاییفه که چه‌کیان هه‌ڵگرتوون و هه‌ر جارێک دژ به هه‌ندێ له هاوڵاتیانی سابڵا‌غ، دژ به هه‌ندێ تاێفه، دژ به چه‌ند جه‌وانێک ئه‌و شه‌ره ده‌ست پێ ده‌که‌ن و وه به شێوه‌یه‌کی گه‌له کۆمه‌کی هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، ئه‌و جهوانانهێ مه‌هاباد وه به‌و په‌ڕی وه‌حشیانه ده‌ستیان لێ ده‌وه‌شێنن و زیانیان پێ ده‌گه‌ێنن، که له دواترینیان هێڕش بردنه سه‌ر ماڵی قاسم زاده و ژماره‌یه‌کیان لێ بریندار ده‌که‌ن رهوانهێ بیمارستان ده‌کرێن".