مه‌هدی فه‌تاحی: ته‌نها گه‌لی کورده فرمێسک بۆ هه‌موو گه‌لێک ئه‌ڕژێ
چالاکانی دژ به شه‌ڕ ته‌نها باسی وڵاته زلهێزه‌کان ده‌که‌ن نه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی میلله‌ته‌کانیان دهچوسینهوه و قڕ ده‌که‌ن.
شه‌ڕ جۆره‌ها چاره‌ی هه‌یه و بێگومان که‌س حه‌زی له شه‌ڕ نیه چونکه شه‌ڕ ماڵ وێرانی دێنی، به‌ڵام بێجگه له شه‌ڕی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر وڵاتانی تر هه‌ر وه‌ها شه‌ڕی وڵاتان هه‌یه بۆ سه‌ر گه‌لانی خۆیان له چوارچێوه‌ی وڵاتانیاندا. چالاکانی دژ به شه‌ڕ ته‌نها باسی وڵاته زلهێزه‌کان ده‌که‌ن نه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی میلله‌ته‌کانیان دهچوسینهوه و قڕ ده‌که‌ن.
رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " هه‌ر کارێک، هه‌ر جۆڵهیهک، هه‌ر هه‌نگاوێک، هه‌ر ووشه‌یه‌ک، هه‌ر نووسینێک هۆکاری ئارام کردنه‌وه بێت وه ئارام به‌خشین بێت به مه‌مله‌که‌ت و کۆتایی هێنان به شهر و ئاشتی و پێکه‌وه ژیان بێت کارێکی پیرۆزه و جێگای ده‌ست خۆشیه.کاک مه‌هدی به‌و پییه‌ی له ئه‌ڵمانیا ده‌ژێت هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من هه‌میشه گله‌ییم له میدیای ئه‌لمانی هه‌بوه که گوایه زۆر جار له‌سه‌ر کێشه‌ی کوردهیچ جیاوازیه‌کی نیه له‌گه‌ڵ میدیایه‌کی تورکی، به‌ڵکۆ میدیایه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورکی که لایهنگێری مه‌هه‌په و جه‌هه‌په‌ن له تورکیا، ئه‌وانه بۆخۆیان، چ میدیا و چ خه‌ڵکانی تر له‌م وڵاته هیچ کاتێک کارێک ناکه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وڵاته دووچاری نه‌هامه‌تی و کێشه بکه‌نه‌وه و له قازانجیشیان نییه له نێوان کورد و تورک دا پشتێوانی له کورد بکه‌ن و هیچ کاتێکێش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا دا نییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌هه‌شتێکی سه‌ر زه‌مین درووست بێت و هه‌موو گه‌لان پێکه‌وه بژین. کاک مه‌هدی ده‌شڵێت ته‌نها گه‌لی کورده فرمێسک بۆ هه‌موو گه‌لێک ئه‌ڕژێ و هیچ گهلێکێش ئاماده نییه هه‌تا گه‌له‌که‌ی خۆێ پێویستی به فرمێسک و هاوکاری بۆ بێت به پێویستی زانیبێت فرمێسک بۆ گه‌لێکی تر بڕیژی و قوربانی و زه‌حمه‌ت له پێناو گه‌لێکی تردا بکات".