به پێ ئه‌و کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌ی که له رۆژی سێشه‌ممه له هه‌ولێر به‌رێوه چوو که که‌ماڵ که‌رکوکی، روناهی سه‌رحه‌د و سه‌عدی پیره تێدا به‌شداریان کرد ئاماژه به ڕێژه‌ی ئه‌و لایه‌نانه کرا که بریاره له کۆنگره‌که‌دا به‌شداری بکه‌ن و هه‌ر وه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی که بریاره بانگهێشت بکرێن له نێوانیان وڵاتانی دراوسێ.
جه‌لیل ئازادیخواه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ به‌شداریکردنی وڵاتانی دراوسێ ته‌نها له رۆژانی ده‌ستپێکردنه وه یاخود به به‌رده‌وامی ده‌ڵێت"من پێم وایه به‌شداربوونی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر یا رۆشهنتر بڵێم ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیرکه‌ری کوردستانن و کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه سه‌ره‌تاو پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ له لایه‌ن گۆنگرهوه بێت وه‌لی وا ده‌رده‌که‌وێت که پێشتر قسه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه و له‌وانه‌شه بانگهێشتیش کرابن، کاک جه‌لیل هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی من پێم وایه یه‌ک، کۆنگره ده‌بێ بریاری له‌سه‌ر بدات، دوو بانگهێشتی ئه‌وان ته‌نها بۆ سه‌ره‌تاکانی کۆنگره و بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنگره بێت، بێگومان ئه‌وان نه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه و نه رێگایه‌شیان پێ ده‌درێت له کۆبونه‌وه‌یه‌کی وا گه‌وره‌دا دانیشن ستراتیژی و چوارچێوه‌ی ووتاری کوردی دیاری بکه‌ن. کاک جه‌لیل ده‌شڵێت سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رژێم ریگا بدا یا نهێدا ده‌بێ زه‌مینه بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی سه‌ربه‌خۆ و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان و چالاکانی بزوتنه‌وه جۆراو جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری نه‌ک ته‌نیا له ڕۆژهه‌ڵات له هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستان که له‌و کۆنگره‌دا هاوبه‌ش بن و قسه‌ی خۆیان بکه‌ن".