له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ردوو پارزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا گله‌و گازه‌نده‌ش سه‌باره‌ت به فێڵ و تهلهکهکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕاگه‌ێنراوه.
ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت " له هه‌ڵبژاردنه‌کانی موسڵدا شێواوییه‌ک هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که دهنگهدهرهکانی به سه‌ر بنکه‌ی ده‌نگدانی جیاجادا دابه‌ش کردووه بۆ نمونه خێزانێک کراوه به سێ به‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن زیاد ده‌کات و یان وا له خه‌ڵكی ده‌کات کۆڵ بده‌ن و نه‌چن بۆ ده‌نگدان".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له وتووێژه‌که‌ی که جانی دیلان له‌گه‌ڵیدا سازی داوه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات کۆمسیۆن به شێوه‌یه‌کی زۆر ناڕێکوپێک به‌رپرسانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستنیشان کردووه ده‌ڵێت چۆن ده‌بێت ئاسایش و به‌رپرسانی سه‌ره‌کی بنکه‌کان هه‌مو سه‌ر به یه‌ک لایه‌نی سیاسی بێت.