ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه که یه‌کێک له به‌شداربوانی کۆنفرسهکهدا بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کۆنفرانسی ئه‌مساڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی پشتیوانیان ئه‌کرد که سێ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی له پشتیه‌وه وه‌ستابوون وه نووسه‌ری گه‌وره یه‌شار که‌مال و چه‌ند نووسه‌رێکی تورک و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی تر پشتێوانی خۆیان بۆ ئه‌م کۆنفرانسه ڕاگه‌یاندبوو. کاک شوان له چه‌ند ڕۆژی رابوردوودا له برۆسڵ نوهه‌مین کۆنفرانسی دیالۆگی کورد – تورک سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد له تورکیا له په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا به‌رێوه چوو.
هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌م کۆنفراسه‌دا بۆ من جێ سه‌رنج ڕاکێش بوو نامه‌یه‌ک وه یا په‌یامه‌کی ڤیدیۆیی دیسمۆند تۆتۆ بوو که له حکومه‌تی تورکیا داوای کرد ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر که‌ن و ئۆجه‌لان به لایه‌نی سه‌ره‌کی وه‌رگرن وه هه‌ر وه‌ها له نامه‌یه‌کی نووسراویشدا له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆسترالیاوه جۆلیا گیلار ئه‌ویش به هه‌مان شێوه داوای کردبوو ئۆجه‌لان به لایه‌نی سه‌ره‌کی وه‌ربگرن و بگه‌رێننه‌وه دانیشتنه‌کانی ئۆسلۆ، شوان ده‌شڵێت ئه‌مریکیه‌کان پێویسته بیر‌و راو و تێروانینیان سه‌باره‌ت به پرسی کورد له تورکیا بگۆڕن