ده‌نگ و باسێک که له پێشدا له لایه‌ن تاێمزی له‌ندنی وه بڵاوکرابوه‌وه، ئێستاکه له میدیا و تۆره کۆمه‌ڵاتیه‌کان ده‌سۆڕێته‌وه گوایه تزپی لیڤنی Tzipi Livni وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وسه‌رۆکی پارتی کادیمه له پێناوی وڵاتهکهێدا وبه مه‌به‌ستی به ده‌ستهێنانی زانیاری له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تی عه‌ربی خه‌وتوه‌و سیکسی هه‌بوه. ئاخۆ ده‌نگ و باسێکی له‌و جۆره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چۆن لێک ده‌درێته‌وه.
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر خانم گوڵاڵه که‌مانگه‌ر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌م باسه هه‌م له باری فیمینیستیهوه وه هه‌م له باری سیاسه‌ته‌وه ئه‌توانین لێکیبده‌ێنه‌وه وه‌کو په‌ێوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق وسیاسه‌ت ، له‌ملاشه‌وه وه‌کو باسێکی فیمینیستی و وه‌کو که‌ڵک وه‌رگرتن له ژن وه له جه‌سته‌ی ژن بۆ کارێک، مه‌به‌ستێک، یان سیاسی یان ئابوری . گوڵاڵه ده‌شلێت لای ئێمه له کێشه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا پرسیاره ئه‌خلاقیه‌کان لای ئێمه درووست ده‌بێت".